Back

وۆركشۆپێكی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ به‌ڕێوه‌چوو

لە درێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ، بەهاوبەشی هۆبەی (زانستی/دڵنیایی جۆریی) لە سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠٢٢/٥/٢٩ رۆژی یەکەمی وۆرکشۆپی زانستی دوو مامۆستای پەیمانگا به‌ڕێوه‌چوو. وۆرکشۆپه‌كه‌ لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.شوان محه‌مه‌د ساڵح و د.جەودەت ئەحمەد بەکر به‌ناونیشانی “Hydroponic Farming” پێشكه‌شكرا كه‌ بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایانی په‌یمانگا ئاماده‌بوون.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile