Back

سیمینارێک بەناونیشانی ” ئابوورییە ‌گەورەکان ” بەرێوەچوو

ئەمڕۆ 2022/5/29 سیمینارێکی زانستی لەلایەن ( بورھان عەلی ) مامۆستا لە بەشی ژمێریاری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان, بەھەماھەنگی بەرێوەبەرایەتی دارایی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناونیشانی ” ئابورییە گەورەکان ” پێشکەشکرا. مەبەست لە ئابوورییە گەورەکان، ئابووری وڵاتێکە کە هەیمەنەی کردبێت بەسەر جیهان بەگشتی و کاریگەری دابنێت لەسەر ئابووری زۆربەی وڵاتان, کە لە سیمینارەکەدا ئەمریکا و چین وەک دوو لەو ئابوورییە گەورانەی جیھان بەنموونە خرانەروو کە لەئێستادا کێبرکێ و لێکەوتەیەکی گەورە لە نێوانیاندا هەیە, چونکە ئابووری چین خەریکە جێگە بە ئابووری ئەمریکا لێژبکات و بازاڕی دونیا بە کاڵاکانی داگیر بکات. لە سیمینارەکەدا ژمارەیەک لە مامۆستایانی پەیمانگا ئامادەیبوون و بە سەرنج و پرسیارەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندکرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile