لە وۆرکشۆپێکدا خوێندکارانی بەشی IT لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە ئاشناکران بە بوارەکانی نێتۆرک
له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنی زانست و زانیاری نوێ و به‌پراكتیزه‌كردنی وانه تیۆرییه‌كان، بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری – پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە ، بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی زانکۆ نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامار لە هۆڵی پیرەمێردی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، بە هاوکاری تیمی ئەندازیاری کۆمپانیای ئاسیا سێڵ هەستان بە ڕێکخستنی وۆرک‌شۆپێک بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە .
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25 ی ئایاری 2022 به‌شی ئایتی له په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئایتی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی به‌شه‌كه ، له هۆڵی پیره‌مێرد له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ وۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌چوو بۆ ئه‌ندازیار كۆردۆ ڕه‌ئوف له كۆمپانیای ئاسیاسێل.
سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه له‌لایه‌ن مامۆستا ئاراس صادق مامۆستای په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه ووته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو ئاماژه‌یدا به گرنگی ئه‌م جۆره چالاکییانەو داوای له خوێندكارانكرد به ووردی گوێبیستی ئه‌و زانیارییانه‌بن كه بۆیان شیده‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن پسپۆرانی بواره‌كه‌وه، هه‌روه‌ها م.جمال كاك برا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئایتی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بە ناوی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاوە – سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە زۆر سوپاسی ماندووبوونی ئەو تیمە بەڕێزەدەکەین کە خۆبەخشانە و بەرپرسیارانە لەم کارە بەسوودەدا هاوکار بوون خوێندکاران سوود وەربگرن لە بواری تیوۆری و پراکتیکی.
كوردۆ ڕه‌ئوف وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندازیارانی كۆمپانیای ناوبراو له‌بواری نێتۆرك و ئایتیدا باسێكی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر كاركردن و مامه‌ڵه‌كردنی خوێندكاران خسته‌ڕوو لهبوارهكهداو چه‌ندین نمونه‌و شێوازی كاركردنی كۆمپانیاكه‌یانی ڕونكرده‌وه كه به‌چ شێوازێك ڕوبه‌ڕووی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه ده‌بنه‌وه كه دیته ڕییان.
دواتر خوێندكاران به‌شێوازێكی كرداری سه‌ردانی به‌شه جیاوازه‌كانی كۆمپانیای ناوبراویان كرد‌و به پراكتیكی ئه‌و ئامێرانه‌یان پێنیشاندرا كه ئه‌وان وه‌ك كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی بواری په‌یوه‌ندی به‌كاریده‌هێنن.
خوێندكاران خۆشحاڵی خۆیان به وۆركشۆپ و گه‌شته زانستییه‌كه ده‌ربڕی و سوپاسی به‌شه‌كه‌یان و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی چالاكییهكهو هیوایان خواست به‌رده‌وام هه‌وڵ بدرێت خوێندكاران له‌ده‌ره‌وه‌ی شوێنی وانه وتنه‌وه‌ش به‌پراكتیكی كاره‌كان ببینن تا به‌ته‌واوی زانسته‌كه فێرببن.
مامۆستای وانه‌بێژ هونه‌ر عومه‌ر حه‌مه‌عه‌لی له په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چالاكییه زانستییه‌كه به‌م شێوه‌یه بۆ سایتی زانكۆمان دوا: