Back

بەڕێوەچوونی سیمینارێکی زانستی لەپەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان

لەبەردەوامی چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام لەسەرۆکایەتی زانکۆ، بەرواری 2022/5/23 بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکاران، لەهۆڵی سیمیناری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان، سیمینارێك لەلایەن ( ئەردەڵان یدللە) خوێندکار لەبەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان لەژێر ناوی (کۆمەڵگا ) لەسیمینارەکەدا ئاماژەیان کرد بە قۆناغەکانی گەشەسەندنی کۆمەڵگاو ھۆکارو چارەسەری گیروگرفتەکانی دواکەوتنی کۆمەڵگا،لەدواکەوتنی خێزانەوە سەرچاوە دەگرێت. خێزان چۆن دوا دەکەوێت؟ خێزانی دواکەوتوو لە ئەنجامی نەشارەزایی پەروەردەکردنەوە دروست دەبێت ،هەبونی ئازادی مافێکی ڕەوای ھەموو تاکێکە ٫ هەموکەسێک ئازادە بە مەرجێک سنوری ئازادی کەسێکی تر نەشکێنێت ، ئازادی ئەوەیە کە کەسەکانی تریش هاوبەشی پێ بکەین لە ڕۆچوون بە قوڵایی گرێکوێرە فیکرییەکان،ئەمەش بۆ ڕوونکردنەوەی حەق و دوورکەوتنەوە لە باتڵ لە واقیعی ژیاندا. کۆمەڵگەی کوردی: من ڕەخنە م هەیە لە کۆمەڵگەی کوردی پەروەردەمان کەم وکوڕی تێدایە بۆ منداڵەکانمان ٫دروست کردنی ئافرەتێکی نەزان واتای دروست کردنی کۆمەڵگایەکی نەزانە ، کەم و کورتیمان ھەیە لەدروست کردنی هەستی نەتەوایەتی ئەم شتانە پیوست دەکات لە پێناوی بجەنگین بۆ دەست کەوتنی کۆمەڵگەیەکی سەرکەوتوو.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile