هەواڵ و چالاکی

خولێکی زانستی و ئەکادیمی لە پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر کۆتاییھات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ( ٢٠٢٢/٥/٢٣ ) لە پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی, لە ڕێوڕەسمێکی شایستەو تایبەدا لەلایەن ڕاگری پەیمانگەوە بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرا بە بەشداربووانی کۆرسێکی زانستی چوار ھەفتەیی بەناونیشانی ( How to Write Scientific Paper Using Latex and Microsoft Word ). ھەروەھا سوپاسی مامۆستا ( ھێمن کەریم ئەحمەد ) کرا لەلایەن ڕاگرەوە بۆ پێشکەشکردنی ئەم کۆرسە و ماندووبوونی لە ماوەی ڕابردوو بۆ بەرزکردنی ئاستی زانستی مامۆستایانی پەیمانگە.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button