به‌ئامانجی زیاتر خزمه‌تكردنی خوێندكارانی زانكۆمان CDC و Work well Project کۆبوونەوە
هه‌ردوو سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كار (CDC) ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ( Iraq Work well Project ) که پڕۆژه‌یه‌كی رێكخراوی ناحكومی (Preemptive love Organization) بەشێوەی ئۆنلاین كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به چۆنێتی دانانی به‌رنامه‌ی هاوكاری دوولایه‌نه له‌نێوان سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و (Iraq Work well Project ) تا له‌م رێگه‌یه‌وه خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كینی سلێمانی بتوانن له پرۆژه و چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه سوودمه‌ندبن.
له‌مباره‌یه‌وه م. سامان ساڵح فه‌ره‌ج له سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كاری زانكۆمان وتی: “سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كار له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی كارامه‌ییه‌كانی خوێندكاران و ره‌خساندنی زۆرترین ده‌رفه‌تی كرانه‌وه به‌ڕووی دنیادا، له كاره‌كانی به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش به ئامانجی ئه‌وه‌ی خوێندكار بتوانێت له‌دوای ته‌واوكردنی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگه، رۆڵی له دروستكردنی ژیانی خۆیدا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌بێـت