Back

د.ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆ سەردانی کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢-٥-٢٠٢٢ پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی, سەردانی کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی کرد و لەلایەن پ.ی.د.عطاء شێخ کریم ڕاگری کۆلێج و ژمارەیەک لە مامۆسایان و فەرمانبەران پێشوازییان لێکرا. سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەنزیکەوە سەردانی بەشێک لە هۆبەکانی کۆلێج و هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی کۆلێجی ئەندازیاری کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی خوێندکاران و شێوازی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆلێج. لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆ, پ.د ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانینی بەخشییە پ.ی.د عطاء شێخ کریم ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری و ڕەزا سەنگاوی لێپرسراوی بەشەناوخۆییەکان و ژمارەیەک لە خوێندکاران لەپای دڵسۆزی و خەمخۆریان بۆ زانکۆ و هەماهەنگی و هاوکارییە بەردەوامییەکانیان بۆ دابینکردنی سەبەتەی خۆراک و سەرپەرشتیکردنی ئەنجامدانی ئێوارەخوان بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile