براوه‌كانی ” دیداری خوێندكاران بۆ میدیا ” خه‌ڵاتكران
له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی ” دیداری خوێندكاران بۆ میدیا ” دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 19-5-2022 له هۆڵی ته‌وار له‌شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر هیوای هه‌ژاران نمایشكرا، پاشان نمایشكردنی به‌رهه‌مه پاڵێوراوه‌كانی دیدار بۆ ریكلام پێشكه‌شكران كه له‌لایه‌ن خوێندكارانی زانكۆوه ئاماده‌كرابوون، به‌ڕێوه‌به‌ری نمایشه‌كان م.دیاری حامید مامۆستا له به‌شی ته‌كنیكی میدیا-زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، دواتر گفتوگۆیه‌كی كراوه بۆ پرۆدیوسه‌رو ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی به‌ختیار فه‌تاح رێكخرا به‌ناونیشانی ” دیداری ره‌خنه‌یی به‌رهه‌مهێنانی ریكلام “، به‌ختیار فه‌تاح رێنمایی پێویستی له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ریكلام بۆ خوێندكاران خسته‌ڕوو و هه‌روه‌ها سه‌رنج و تێبینییه‌كانی له‌سه‌ر ریكلامه پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ خوێندكاران و ئاماده‌بووانی دیداره‌كه خسته‌ڕوو، وه‌ده‌ستی خۆشی له خوێندكارانی زانكۆكرد كه به‌رهه‌مه‌كانیان مایه‌ی دڵخۆشییه و چاوه‌ڕێی دواڕۆژێكی باشیان لێده‌كرێت له بواری رۆژنامه‌نووسیی و راگه‌یاندندا.
دواتر وتاری كۆتایی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری دیدار پێشكه‌شكراو پاشان خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانی فیلمی دۆكیۆمێنتار و به‌رهه‌مه‌كانی فیچه‌ر و ریكلام و رۆژنامه پێشكه‌شكران، لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە کە پێکهاتبون لە ( هاوار مسته‌فا میدیاكار و رۆژنامه‌نووس و ئه‌حمه‌د مه‌حمود ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری خاك TV و به‌ختیار فه‌تاح پرۆدیوسه‌رو ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی و ژووان ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نووس و میدیاكار) بەشێوەیەکی ئەکادیمی هەڵسەنگاندیان بۆ به‌رهه‌مه‌كانی دۆكیۆمێنتار و فیچه‌ر و ریكلام و رۆژنامه كرد و تیایدا خه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی خوێندكاران‌دا دابه‌شكرا كه پلەکانی (یەکەم، دووەم، سێهەم)ی پێشبڕکێکەیان بەدەستهێنا لەگەڵ خەڵاتی ماددی کە لەسەر داهاتی زانکۆ دابینکراوە، لەکۆتایشدا سەرجەم خوێندکارە بەشداربووەکان خەڵاتکران و خه‌ڵاتی رێزلێنانیش پێشكه‌ش به لیژنه‌ی ئاماده‌كاری دیداره‌كه كرا.
شایه‌نی با‌سه دیداره‌كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو كه بۆیه‌كه‌مینجاره دیدارێكی له‌و شێوه‌یه له زانكۆكانی هه‌رێمی و كوردستان و عێراق رێكبخرێت كه تێیدا چه‌ندین به‌رهه‌می خوێندكارانی زانكۆ له بواره‌كانی فیچه‌ر و ریكلام و رۆژنامه و دۆكیۆمێنتاری نمایشكران، ئامانج لەم دیداره ئه‌فراندن و په‌ره‌دانە به به‌هره‌و تواناكانی خوێندكارانی به‌شه زانستییه‌كانی راگه‌یاندن و ته‌كنیكی میدیا و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری زانکۆ تا بتوانن لە داهاتوودا پەرەی زیاتر بەو کارامەیی و لێهاتوییەیان بدەن و متمانه‌یه‌كی زیاتر به‌خۆیان هەبێت، هه‌روه‌ها زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌ستبه‌ركردنی هه‌لی كار بۆ خوێندكارانی میدیا دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندن.