Back

” دیداری خوێندكارانی میدیا ” به‌رده‌وامه‌

له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ” دیداری خوێندكارانی میدیا ” کە بەچاودێری پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌هاوبه‌شی په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان, لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت كه‌ بۆیه‌كه‌مینجاره‌ له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق دیداری له‌مشێوه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌رێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19-5-2022 چالاكییه‌كانی رۆژی دووه‌می دیداره‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوونی ده‌ستیپێكرد. له‌ چالاكی یه‌كه‌مدا به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆو راگه‌یه‌ندكاران، نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌ پاڵێوراوه‌كانی دیدار بۆ نمایشی فیچه‌ر پێشكه‌شكرا كه‌ له‌لایه‌ن خوێندكارانی زانكۆوه‌ ئاماده‌كرابوون، پاشان گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ له‌ نێوان م.ڤیان عومه‌ر خدر ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی دیدار له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری نمایشه‌كانی ڤیچه‌ری خوێندكاران له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنكارئه‌حمه‌د مه‌حمود ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری خاك TV به‌ناونیشانی ” دیداری ره‌خنه‌یی به‌رهه‌مهێنانی ڤیچه‌ر ” به‌ڕێوه‌چوو كه‌ راگه‌یاندنكارئه‌حمه‌د مه‌حمود رێنمایی پێویستی له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ڤیچه‌رێكی دروست و میدیایی بۆ خوێندكاران خسته‌ڕوو و هه‌روه‌ها سه‌رنج و تێبینییه‌كانی له‌سه‌ر ڤیچه‌ره‌ پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ خوێندكاران و ئاماده‌بووانی دیداره‌كه‌ خسته‌ڕوو. له‌ چالاكی دووه‌مدا، نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌ پاڵێوراوه‌كانی دیدار بۆ رۆژنامه‌ پێشكه‌شكرا كه‌ له‌لایه‌ن خوێندكارانی زانكۆوه‌ ئاماده‌كرابوون، پاشان گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ له‌ نێوان م.عومه‌ر حه‌سه‌ن عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری نمایشه‌كان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی دیدار له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس سۆران عه‌لی به‌ناونیشانی ” دیداری ره‌خنه‌یی به‌رهه‌مهێنانی رۆژنامه‌ ” به‌ڕێوه‌چوو كه‌ رۆژنامه‌نووس سۆران عه‌لی رێنمایی پێویستی له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ڤیچه‌رێكی دروست و رۆژنامه‌وانی بۆ خوێندكاران خسته‌ڕوو و هه‌روه‌ها سه‌رنج و تێبینییه‌كانی له‌سه‌ر ڤیچه‌ره‌ پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ خوێندكاران و ئاماده‌بووانی دیداره‌كه‌ خسته‌ڕوو، وه‌ده‌ستی خۆشی له‌ خوێندكارانی زانكۆكرد كه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان مایه‌ی دڵخۆشییه‌ و چاوه‌ڕێی دواڕۆژێكی باشیان لێده‌كرێت له‌ بواری رۆژنامه‌نووسیی و راگه‌یاندندا. له‌ كۆتایی چالاكییه‌كانی پێشنیوه‌ڕۆی دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا دوو فیلمی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نفال و خوێندنگای ئاماده‌یی سلێمانی وه‌ك یه‌كێك له‌ كۆنترین خوێندنگه‌كانی شاری سلێمانی پێشكه‌شكران كه‌ له‌لایه‌ن خوێندكارانی زانكۆوه‌ ئاماده‌كرابوون. پاشنیوه‌ڕۆ چالاكییه‌كانی ” دیداری خوێندكارانی میدیا ” به‌رده‌وام ده‌بێت، ئامانج لە دیدارەکە ئه‌فراندن و په‌ره‌دانە به‌ به‌هره‌و تواناكانی خوێندكارانی به‌شه‌ زانستییه‌كانی راگه‌یاندن و ته‌كنیكی میدیا و په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری زانکۆ تا بتوانن لە داهاتوودا پەرەی زیاتر بەو کارامەیی و لێهاتوییەیان بدەن و متمانه‌یه‌كی زیاتر به‌خۆیان هەبێت، هه‌روه‌ها زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌ستبه‌ركردنی هه‌لی كار بۆ خوێندكارانی میدیا دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندن.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile