Back

‌خولی فێربوونی پڕۆگرامی (Adobe photoshop) کۆتاییهات

‌بەسەرپەرشتی ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لە درێژەی کارو چالاکیە بەردەوامەکانیدا خولی فێربونی پڕۆگرامی (Adobe photoshop) بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

‌خولەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، لە ڕێکەوتی ۲۰۲۲/٤/٣ بۆ ٢٠٢٢/٥/٤ لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی لە چوارچرا، کە لە لایەن م.(شکار سالار) ەوە بەڕیوەچوو، لەم خولەدا (10) خوێندکار تیایدا سودمەند بوون.

‌هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە  18ی ئایاری 2022 لەلایەن (م.نەورۆز مستەفا) بەڕێوەبەری ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) دوای چەند ووتەیەک کە تیایدا سوپاسی مامۆستای خول و خوێندکارە بەشداربوەکانی کرد، تاوەکو بتوانن لە ڕێگەی ئەم جۆرە خولانەوە پەرە بە توانا زانستیەکانیان بدەن تا ئەو ئاستەی لە دوای دەرچون لە زانکۆ و پەیمانگاکان بتوانن بە ئاسانی لە بازاڕی کاردا کارێکی شیاو و گونجاو نزیک لە پسپۆرییەکانی خۆیان بدۆزنەوە.

‌لە کۆتایدا  بڕوانامەی دەرچون بەسەر خوێندکارە سەرکەوتوەکانی خوولەکەدا دابەشکرا.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile