Back

مامۆستایانی بەشەكانی میكانیك لە هەوڵی خستنەسەر كاری خوێندكارە دەرچوەكانیانن

مامۆستایانی بەشەكانی میكانیك زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە هەوڵی خستنەسەر كاری خوێندكارە دەرچوەكانیانن.

مامۆستا سەرخێڵ سیروان لە سەنتەری هەلی كاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، رایگەیاند: “مامۆستایانی بەشەكانی میكانیكی پەیمانگە و كۆلیژی سەر بە زانكۆكەمان لە هەوڵی خستنەسەر كاری خوێندكارە دەرچوەكانیانن لە بەشەكانی میكانیك بۆ كار كردن لە پاڵاوگەی نەوت، كە پێویستیان بە ژمارەیەك دەرچوو هەیە”.

وتیشی: “مامۆستایانی دڵسۆز و خەمخۆری ئەم بەشە زانستییانە، كە پێكهاتوون لە “م. پشتیوان محەمەد كریم، د.باسم عەلی دزەیی، د. سەركەوت رۆستەم حەسەن”، هەستاون بە دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ كەرتی تایبەت، بۆ ئەم بەمەستەش سیستەمێكی وردی چاوپێكەوتنیان داڕشتووە، كە شیاوترین هەڵبژێرن بۆ كاركردن لەو پاڵاوگەیە”. ئاماژەی بەوەشدا: “ئەم پرۆسەی وردەكارییە متمانەیەك لای كەرتی تایبەت دروست دەكات كە بەردەوام پەیوەست بن بە زانكۆی پۆلیتەكنیكەوە بۆ بانگهێشتكردنی خوێندكارە دەرچووەكانمان”

مامۆستا سەرخێڵ سیروان، ئەوەشی خستەڕوو، كە “لە بەرواری ٢٧ ‌و ٢٨ ی ئەم مانگە، چاوپێكەوتنەكان بەڕێوەچوو، كە هەریەك لە “م. پشتیوان محەمەد كەریم، د.باسم عەلی دزەیی، م. كاوان مەحمود عەبدلرەحمان، م. فریاد جەلال محمود” سەرپەرشتیان دەكرد”. باسی لەوەشكرد: “لە سەنتەری هەلی كاری زانكۆی پۆلیتەكنیكیش هەریەك لە “م. سەرخێڵ سیروان و یاساناس ئاری عەباس” ئامادەی پرۆسەكە بوون و لە شێوازی ۆركشۆپێكی كورت خایەندا سەنتەركەیان ناساند بە ٦٢ لەو دەرچووانەی كە هاتبوون بۆ چاوپێكەوەتن و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ ئەنجامدانی ۆركشۆپ بۆ ئەو خوێندكارە دەرچووانە كە باشتر ئامادە بكرێن بۆ هەلی كار”.

ئەم پاڵاوگەیە پێویستیان بە نۆ دەرچووی بەشی میكانیكی پەیمانگە ‌و شەش یەدەگی هونەری ‌و دوو دەرچووی كۆلێژی ئەندازەیی بەشی میكانیك لەگەڵ دوو یەدەگی ئەندازیاران هەیە.

27/12/2015

CDC experienced the process of Job Interview at Mechanical Departments at SPU

Some lectures at Mechanical Departments at SPU worked as CDC for past years, they employee alumni and with their connection in their field.

The lectures at Mechanical Departments called around 82 alumni for and interview to employee around 19 of them in the Oil Refinery Company, the interview process took 2 days. CDC’s member present in the process and took a chance to gather alumni in the other Hall for a workshop about job interview technique while they were waiting to been call for the interview one by one. CDC made a connection with the experienced lectures that doing a great job for the alumni

This shortcode LP Profile only use on the page Profile