پانێڵی دووه‌می دیداری خوێندكارانی میدیا به‌رێوه‌چوو
له‌به‌رده‌وامی كار‌و چالاكییه‌كانی دیداری خوێندكارانی میدیا كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌هاوبه‌شی په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان له هۆڵی ته‌وار له‌شاری سلێمانی سازیان كردووه، پانێلی دووه‌م به‌ناونیشانی (ئاراسته‌كانی خوێندكارانی به‌شه‌كانی میدیا له‌هه‌مبه‌ر سیسته‌م و به‌شه وانه‌كانی خوێندن له زانكۆ‌و په‌یمانگا حكومی و ناحكومییه‌كاندا) له‌لایه‌ن م.هه‌رمن شێركۆ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵ به‌ڕێوه‌چوو به‌م شێوه‌یه:
پانێڵست بژار عوسمان خوێندكاری به‌شی راگه‌یاندن له كۆلیجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی.
پانیڵست سروشت دڵشاد قادر له‌به‌شی دیجیتاڵ میدیا، په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان- سلێمانی.
پانێڵست نزار كه‌ریم خوێندكاری به‌شی ڕاگه‌یاندن له كۆلیجی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان– زانكۆی هه‌ڵه‌بجه.
پانێڵست ژینه جه‌لال حه‌مه خوێندكاری به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازارگه‌ری كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.
پانێڵست ئوسامه ابوبكر علی خوێندكاری به‌شی ته‌كنیكی میدیا له كۆلیجی ته‌كنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بابه‌ته‌كانی خۆیان پێشكه‌شكرد.
بڕیاره له‌پاش نیوه‌ڕۆش دیداره‌كه به‌رده‌وام بێت.
هه‌ر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی دیداره‌كه، م.هه‌رمن شێركۆ سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان بازاڕگه‌ری له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هاوكات ئه‌ندامی ئاماده‌كاری دیداره‌كه به‌سایتی زانكۆمانی ڕاگه‌یاند: