Back

مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداری لە دوو خولی راهێنانی نێودەوڵەتی دەكات

مامۆستا ئاودێر محەمەد ئەحمەد، سەرۆكی بەشی IT لە كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆرماتیك، لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، رایگەیاند: “بانگهێشت كراوم بۆ بەشداری كردنم لە دوو خوولی راهێنانی نێودەوڵەتی،

خولی یەكەم بەناوی (E-Government)لە سکولى Maastricht لە وڵاتی هۆڵەندا”. وتیشی: “ئەم خولە، خولێكی پێشكەوتووە كە ساڵانە دەزگای (MENA)ی هۆڵەندی رێكی دەخات، كە بەشێوەی ئۆنلاین خوازیاران دەتوانن داوا پێشكەش بكەن بۆ بەشداربوون تێیدا، ئەم خولە تایبەتە بە بواری حكومەتی ئەلیكترۆنی”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “خولی دووەم بە ناوی (UNILEAD 2016)لە زانكۆی Oldenburg لە وڵاتی ئەڵمانیا، كە خولێكی زۆر بەسوودە ‌و پەیوەستە بە بەرزكردنەوەی ئاستی زانكۆكان، زیارتر لە 250 خوازیار پێشكەشی ئەم خولەیان كردبوو، تێیدا 25 كەس هەڵبژێردراون بەپێی باشترین پرۆژەی پێشكەشكراو”

. مامۆستا ئاودێر محەمەد ئەحمەد، ماستەری لەبواری نێتۆرك هەیە ‌و ماوە 13 ساڵە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سەرۆكی بەشی (ئای تی)یە لە كۆلێجی تەکنیکى ئینفۆرماتیك، هەروەها خاوەنی چەندین توێژینەوەی زانستییە، كە نوێترینیان لە لایەن گۆڤاری (IJMCR) لە ئەمریكا بڵاوكرایەوە.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile