Back

كاره‌كانی دیداری خوێندكارانی میدیا به‌رده‌وامه‌

به‌ دروشمی ئه‌فراندنی به‌هره‌و تواناكان و به‌ئامانجی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندن به‌به‌هره‌و تواناكانی خوێندكارانی به‌شه‌ زانستییه‌كانی راگه‌یاندن و ته‌كنیكی میدیاو په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری و به‌هاوبه‌شی په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان ، زانكۆی پۆبلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ هۆڵی ته‌وار له‌شاری سلێمانی دیداری خوێندكارانی میدیا به‌ڕێوه‌ده‌بات و له‌ چالاكییه‌كاندا پانێڵی یه‌كه‌می دیداره‌كه‌ به‌ناونیشانی (رۆژنامه‌نوس و میدیاكار ، ئه‌زمون و ئالنگارییه‌كانی پیشه‌) به‌ڕێوه‌چوو كه‌ د.كاروان علی به‌ڕێوه‌ی برد.

پانێڵست ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی بابه‌تێكی به‌ناونیشانی (ئالنگارییه‌كانی پیشه‌سازی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌هلی و ئاینده‌ی پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كه‌رتی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان) پێشكه‌شكرد. پانێڵست روناك فه‌ره‌جی رۆژنامه‌نوس بابه‌تێكی به‌ناونیشانی (رۆژنامه‌گه‌ری ژنان ، ئه‌زمون و ئالنگارییه‌كان) پێشكه‌شكرد. پانێڵست دڵبه‌ند مصطفی وه‌ك میدیاكارێكی ته‌كنیكی بابه‌تێكی له‌سه‌ر (ئه‌زموونی ته‌كنیككاری میدیا، له‌هه‌ردوو سه‌رده‌می ئه‌نه‌لۆگ و دیجیتاڵ)  پێشكه‌شكرد. پانێڵست سه‌وسه‌ن عومه‌ر وه‌ك میدیاكارێك بابه‌تێكی له‌سه‌ر میدیاكاری ژن له‌ نێوان ئالنگارییه‌كانی پیشه‌و به‌رداشی جیاوازی جێنده‌ریدا) پێشكه‌شكرد. له‌كۆتایی هه‌ر چوار پانێڵه‌كه‌دا دیدو پرسیاره‌كانی خوێندكاران و ئاماده‌بووان خرایه‌روو وه‌ له‌لایه‌ن پانێڵسته‌كانه‌وه‌ به‌ ووردی وه‌ڵامدرانه‌وه‌و بابه‌ته‌كانیان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد. به‌ دروشمی ئه‌فراندنی به‌هره‌و تواناكان و به‌ئامانجی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندن به‌به‌هره‌و تواناكانی خوێندكارانی به‌شه‌ زانستییه‌كانی راگه‌یاندن و ته‌كنیكی میدیاو په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری و به‌هاوبه‌شی په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان ، زانكۆی پۆبلیته‌كنیكی سلێمانی دیداری خوێندكارانی میدیا به‌ڕێوه‌ده‌بات و له‌ چالاكییه‌كاندا پانێڵی یه‌كه‌می دیداره‌كه‌ به‌ناونیشانی (رۆژنامه‌نوس و میدیاكار ، ئه‌زمون و ئالنگارییه‌كانی پیشه‌) به‌ڕێوه‌چوو كه‌ د.كاروان علی به‌ڕێوه‌ی برد. پانێڵست ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی بابه‌تێكی به‌ناونیشانی (ئالنگارییه‌كانی پیشه‌سازی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌هلی و ئاینده‌ی پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كه‌رتی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان) پێشكه‌شكرد. پانێڵست روناك فه‌ره‌جی رۆژنامه‌نوس بابه‌تێكی به‌ناونیشانی (رۆژنامه‌گه‌ری ژنان ، ئه‌زمون و ئالنگارییه‌كان) پێشكه‌شكرد. پانێڵست د.دڵبه‌ند مصطفی وه‌ك میدیاكارێكی ته‌كنیكی بابه‌تێكی له‌سه‌ر (ئه‌زموونی ته‌كنیككاری میدیا، له‌هه‌ردوو سه‌رده‌می ئه‌نه‌لۆگ و دیجیتاڵ)  پێشكه‌شكرد. پانێڵست سه‌وسه‌ن عومه‌ر وه‌ك میدیاكارێك بابه‌تێكی له‌سه‌ر میدیاكاری ژن له‌ نێوان ئالنگارییه‌كانی پیشه‌و به‌رداشی جیاوازی جێنده‌ریدا) پێشكه‌شكرد. له‌كۆتایی هه‌ر چوار پانێڵه‌كه‌دا دیدو پرسیاره‌كانی خوێندكاران و ئاماده‌بووان خرایه‌روو وه‌ له‌لایه‌ن پانێڵسته‌كانه‌وه‌ به‌ ووردی وه‌ڵامدرانه‌وه‌و بابه‌ته‌كانیان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile