دیداری خوێندكارانی میدیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به دروشمی بۆ ئه‌فراندنی به‌هره‌و تواناكان و به‌ئامانجی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندن به‌به‌هره‌و تواناكانی خوێندكارانی به‌شه زانستییه‌كای راگه‌یاندن و ته‌كنیكی میدیا‌و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری و به‌هاوبه‌شی په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان ، زانكۆی پۆبلیته‌كنیكی سلێمانی دیداری خوێندكارانی میدیا به‌ڕێوه‌ده‌بات كه بڕیاره دوو ڕۆژ بخایه‌نێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18 ی ئایاری 2022 له هۆڵی ته‌وار له‌شاری سلێمانی و به‌چاودێری پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و مامۆستایانی په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له میدیاكاران و مامۆستایان و خوێندكاران و كه‌سوكاریان ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبه‌شی په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان یه‌كه‌مین دیداری خوێندكارانی میدیا ڕێكخست كه ئه‌م دیداره زه‌مینه سازی ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی كار بۆ خوێنكاران و هێزو توانایه‌كی گه‌وره به لێهاتوییه‌كانیان ده‌به‌خشێت.
سه‌ره‌تای دیداره‌كه به‌ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكردو پاشان له‌لایه‌ن د. شێركۆ جبار ووتاری به‌خێرهاتن پێشكه‌شكراو دواتر له‌لایه‌ن پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتاری هاوبه‌شی زانكۆ‌و په‌یمانگای ته‌كنیكی كوردستان پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرا،
له ووته‌كه‌ی سه‌رۆكی زانكۆدا وێڕای ده‌ستخۆشی له ئاماده‌كارانی دیداره‌كه ، به‌گرنگییه‌وه باسی له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م جۆره چالاكییانه‌كرد كه خوێندكاران تیایدا سه‌نته‌رن و هاوكات ناوه‌نده زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانیش به‌رهه‌می ماندوبوونی خۆیان ده‌بیننه‌وه له به‌رجه‌سته‌كردنی هه‌موو ئه‌و زانستانه‌ی به‌خشیویانه به‌خوێندكاران و ڕایگه‌یاند خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌هه‌وڵ و شونخونی زانكۆی پۆلیته‌كنیكییان گه‌یانده لوتكه‌و ئێستا به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌ئاستێكی به‌رزی زانستییدا خۆمان ده‌بینینه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یكرد به ڕۆڵی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له پێگه‌یاندنی كادیری ناوه‌ندی و كرداری بۆ بازاڕی كار‌و هه‌بوونی شاره‌زایی و كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ری و میدیایی پرۆفیشناڵدا.هه‌روه‌ها دوپاتیكردووه گرنگیدان به‌میدیاو كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌شاری ڕۆشنبیری و هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و بۆ به‌جه‌سته‌كردنی زیاتری ئازادییه‌كان جێگای خۆشحالیمانه . له‌كۆتایی قسه‌كانیدا خوێندكارانی هاندا زیاتر هه‌وڵ بده‌ن بۆ سه‌لماندنی خۆیان و دیاریكردنی شوێن ده‌ستیان له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژیاندا له‌هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی خۆیانی بۆ دوپاتكردنه‌وه‌و ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌كرد كه ماندوبون و به‌شدارن له‌م دیداره ئه‌كادیمییه‌دا.
له‌لایه‌ن به‌شی ته‌كنیكی میدیا كورته ڤیدیۆیه‌ك پێشكه‌شكرا له‌سه‌ر چۆنێتی بیرۆكه‌و سازدانی ئه‌م چالاكییه زانستییه و هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی جۆراوجۆری زانستی .