پێشبڕکێیەکى ئەکادیمى لە ژێر ناوى (دیداری خوێندكاری كارامە) بەڕێوهچوو
بهئامانجی دروستكردنی كێبڕكێی زانستیانه بۆ خوێندكاران و هاندانىان تا بتوانن لە داهاتوودا پەرەى زیاتر بەو کارامەیی و لێهاتوییە بدەن و متمانهیهكی زیاتر بهخۆیان، كۆلێجی تهكنیكی كارگێری له زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی پێشبڕكییهكی زانستی بهناونیشانی دیداری خوێندكاری كارامە سازكرد.
سهرلهبهیانی ئەمرۆ سێشهممه 17 ی ئایاری 2022 لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی و بهئامادهبوونی مامۆستایان و خوێندكاران و كهسوكاری خوێندكاران، کۆلێجى تەکنیکى کارگێڕى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى، چالاکییەکى کەموێنەى ئەکادیمى لە ژێر ناوى ( دیداری خوێندكاری كارامە )، بۆ خوێندکارانى هەرچوار بەشەکەى ئەنجامدا.
چالاکییەکە پێشبڕکێیەک بوو لە نێوان 8 خوێندکارى بەشەکانى (تەکنیکى میدیا، تەکنیکى کارگێڕى، تەکنیکى ژمێریارى، پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەرى) تیایدا خوێندکاران لە رێگەى پێشکەشکردنى پرێزنتەیشنێک بۆ ئامادەبووان، هەوڵیاندا توانا و لێهاتویى و کارامەیى خۆیان لەو بوارەى خولیایان بۆی هەیە بگەیەننە ئامادهبووان.
لهچالاکییەکهدا پ.ی.د.حەكیم عوسمان حەمید ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و پ.د.هێرش ڕەسوڵ یاریدەدەری ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و ئامادییبوون و لەلایەن لیژنەیەکى پسپۆڕەوە کە پێکهاتبون لە (پ.ی.د.دڵشاد مستەفا، مامۆستا رۆژە حەسەن و مامۆستا کۆڤان حسێن) بەشێوەیەکى ئەکادیمى هەڵسەنگاندیان بۆ خوێندکارانى بەشداربووى چالاکییەکەى ئەنجامدا و تیایدا سێ خوێندکار بە جیاوازى چەند خاڵێک پلەکانى (یەکەم، دووەم، سێهەم)ى پێشبڕکێکەیان بەدەستهێنا، لەکۆتایشدا سەرجەم خوێندکارە بەشداربوەکان خەڵاتکران.
هەر لەو چالاكییهكهدا هەریەک لە پ.د.هێرش رەسوڵ سەرۆکى لیژنەو پ.ی.د. دڵشاد مستەفا، پەیامى خۆیان پێشکەشکرد.