Back

بەشی تەکنیکی میدیا بووە پاڵەوانی خولی فوتسالی خزمەتی خوێندکاران

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 16-5-2022  بەئامادەبوونی  پ.د. ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ژماریەک لە ڕاگر و مامۆستایان و خوێندکاران یاری کۆتایی خولی فوتسالی خوێندکاران لەنێوان خوێندکارانی  بەشی (کارگێڕی ×میدیا) ئەنجامدرا.

لەگەڵ بونی کەشێکی خۆڵاوی تەپوتۆز بەڵام ئامادەبوونی  سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان ژمارەیەکی زۆر لەهاندەران و کۆمێنتاری دیار ( بێستون تاوگۆزی  ) یارییەکی پڕ لەچێژ لەنێوان هەردوو تیپ ئەنجامدرا.

هەردوو تیپ بە بەئامادەیەکی باشەوە هاتنە ناویاریگا و یارییەکە چەندین هەلی گۆڵی ناوازەی تیایدا ئەنجامدرا،   لە ئاکامدا بەشی تەکنیکی میدیا توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ بێنێت  بەئەنجامی (5-1) بەسەر بەشی کارگێڕی سەرکەوێت.

لەدوای کۆتایی هاتنی یاریەکە سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان خەڵاتیان بەسەر یاریزانان و دادوەرو سەرپەرشتیارانی خولەکەدا دابەشکرد, یاریزانانیش بە وێنە یادگاری و ئاهەنگ و چەپڵەڕێزانی هاندەران کۆتاییان بە یاری و چالاکییە وەرزشییەکە هێنا.

شایەنی باسە ساڵانە بەئامانجی ڕەخساندنی کەشێکی وەرزشی و ڕەوینەوەی فشارەکانی خوێندن و تاقیکردنەوەکان  بەچاودێری سەرۆکی زانکۆ خولی فوتسال بۆ خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکرێتەوە.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile