Back

شاندێک لە ئەکادیمیای هواوی زانکۆی صلاح الدین و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان کرد

شاندێک لە ئەکادیمیای هواوی زانکۆی صلاح الدین و ئەکادیمیای هواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و ئەکادیمیای هواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان کرد. ئەمڕۆ پێنجشەمە 12-5-2023 شاندێک لە ئەکادیمیای هواوی زانکۆی صلاح الدین و ئەکادیمیای هواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی کۆلێجی ئەندازیاری و ئەکادیمیای هواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان لە کەمپی چوارچرای کۆلێجە تەکنیکییەکان کرد و لەلایەن راگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری (پ.ی.د. عطاء شێخ کەریم)و لێپرسراوی ئەکادیمیای هواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشوازییان لێکرا. سەردانەکە بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لەکارو چالاکی زانکۆکان و دروستکردنی پردی پەیوەندی تاکو بتوانن سوود لە ئەزموون و ئاستی زانستی یەکتر وەربگرن. لە سەردانەکەدا لەلایەن راگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و مامۆستایانەوە زانیاریان لەبارەی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و بەشەکانی کۆلێج و ئامانج لە دامەزراندنی کۆلێجەکەو شێوازەکانی بەڕێوەچوونی وانەکان و ئاستی زانستی کۆلێج و پلانیان بۆ پێگەیاندنی ئەندازیاری سەرکەوتوو بۆ شیکرایەوە، دواتر بە یاوەری راگری کۆلێج و لێپرسراوی ئەکادیمیای هواوی شاندەکە سەردانی بەشێک لە بەشە زانستییەکانی ناو کەمپەکە و ئەکادیمیای هواوییان کرد.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile