Back

یاری کۆتایی خولی فوتساڵی (شەوانی ڕەمەزان) بۆ خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەڕێوەچوو

لە چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 12-5-2022 یاری کۆتایی خولی فوتساڵی خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری لەژێر ناوی (شەوانی ڕەمەزان) لە یاریگای کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا بەئامادەبوونی د.عطا شێخ کەریم راگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری، لە نێوان بەشی ئەندازیاری توانای کارەبا و بەشی ئەندازیاری میکانیک بەڕێوەچوو. لە ئەنجامدا بەشی ئەندازیاری توانای کارەبا توانی بە ئەنجامی 5-3 یارییەکە لە بەشی ئەندازیاری میکانیک بباتەوە. خولی فوتساڵی شەوانی رەمەزان بۆ خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە لەلایەن خوێندکارانەوە بەڕێوەچوو.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile