![](https://spu.edu.iq/ku/wp-content/uploads/2022/05/inbound5248332176563088042.jpg)
خولی ڕاهێنانی پرۆگرامی 3D Printing کۆتایی هات
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە 12-5-2022 لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بە چاودێری پ.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە ئامادەبوونی (پ.ی.د. عطاء شێخ کەریم) راگری کۆلێجی ئەندازیاری خولی ڕاهێنانی پرۆگرامی 3D Printingبۆ مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێج کۆتایی هات.
لە کۆتا ڕۆژی خولەکەدا ڕاگری کۆلێج ووتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا دەستخۆشی سەرۆکی زانکۆی گەیاندە مامۆستایان و بەشداربووانی خولەکە کە زۆر ماندوونەناسانە و لەسەر ئەرکی خۆیان بەشێوەیەکی چڕوپڕ لە هەردوو بواری هزری و پراکتیکی خولەکەیان بەڕێوەبرد کە بووە جێگەی دەستخۆشی هەمووان و زیادکردنی شارەزایی و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ خوێندکاران و دەرچووانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری.
لەبەرامبەردا بەشداربووانی خولەکە سوپاس و پێزانینی خۆیان گەیاندە سەرۆکی زانکۆو راگرو هەموو ئەو بەڕێزانەی کە ماندوونەناسانەو لەخۆبوردووانە لەم بارودۆخە ئاڵۆزەدا پشت و پەناو هاوکاری خوێندکاران و مامۆستایان بوون.
خولەکە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو وانەکانی خولەکە لەلایەن MTD group وترانەوە.