Back

وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (دۆخی ئێستا و دواڕۆژی پلانسازی شار) بەڕێوەچوو

لەدرێژەی کارو چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری وۆرکشۆپێکی زانستی بەناونیشانی(دۆخی ئێستا و دواڕۆژی پلانسازی شار) بەڕێوەبرد . سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە ١٢-٥-٢٠٢٢ بەمەبەستی بەرچاوڕوونی و ناساندنی بەربەستەکانی بەردەم بەشی پلانسازی شار وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی (دۆخی ئێستا و دواڕۆژی پلانسازی شار) لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری / بەشی پلانسازی شار بۆ خوێندکاران و دەرچووانی بەشەکە لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا ڕێکخرا. وۆرکشۆپەکە بەئامادەبوونی (پ.ی.د عطاء شێخ کریم) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و سەرۆکی بەشی پلانسازی شار و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و مامۆستایان بەڕێوەچوو. لە وۆرکشۆپەکەدا راگری کۆلێج ووتەیەکی پێشکەشکرد و تێیدا زۆر سوپاسی خوێندکاران و ڕێکخەرانی وۆرکشۆپەکەی کرد و پشتگیری و پشتیوانی خۆیان و سەرۆکی زانکۆی پێ ڕاگەیاندن و ئاماژەی بەوەدا بەردەوام دەبن لە کارو چالاکی نوێ بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران و زانست و زانیاری نوێ. ئەو بابەتانەی لە وۆرکشۆپەکەدا پێشکەش کران: 1. پ.د. ھۆشیار قادر – سەرۆك بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار بابەتێکی بە ناونیشانی (مێژووی دامەزراندنی بەشی پلانسازی شار) پێشکەش کرد. 2.بەڕێز أحمد طه أحمد – خوێندكاری قۆناغی دووەم بابەتێکی بەناونیشانی (ئامانج و كارەكانی بەشی پلانسازی شار)پێشکەش کرد. 3.ئـالان خـالید شریف – خوێندكاری قۆناغی چوارەم بابەتێکی لەبارەی ئەزموونی قۆناغی یەكەم و دووەمی خۆی پێشکەش کرد. 4. نەھلا جەمال عبدالله – خوێندكاری قۆناغی چوارەم بابەتێکی لەبارەی ئەزموونی قۆناغی سێیەم و چوارەمی خۆی پێشکەش کرد. 5. هەریەک لە (نوا عبدالله عارف -مەروە بەختیار ڕەسوڵ) خوێندکار لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار بابەتێکیان لەبارەی (ئەزموونی دوای دەرچوون و ھەلی كار )پێشکەش کرد. 6 م.ژیر فؤاد محمد بابەتێکی لەبارەی بڵاوكردنەوەی پڕۆژەی SPU Bike Sharing Project پێشکەش کرد. 7 پ. د. ھۆشیار قادر مصطفى بابەتێکی لەبارەی ‏15 minutes cities پێشکەش کرد. بە گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە لە نێوان ئامادەبووان و پێشکەشکاران وۆرکشۆپەکە کۆتایی هات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile