Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێز لەمامۆستایانی دەرەکی دەنێت

رۆژی پێنج شەممە (٢٠٢٢/٥/١٢) راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک لە مامۆستا دەرەکییەکانی بەشی پەرستاری کە لەماوەی رابردوودا دڵسۆزانەو خۆنەویستانە وانەیان بە خوێندکارانی ئەو بەشە وتۆتەوەو بە زانیارییەکانیان ئاستی خوێندکارەکانیان زیاتر بەرەو پێش بردووە، خوێندکارانیش سوودێکی زۆریان لەو زانستانە وەرگرتووە کە ئەو مامۆستا بەڕێزانە هەریەکە لە بورای پسپۆرییەکەی خۆیدا بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی بەخشیویانە، تاوەکو ئەو خوێندکارانەش بتوانن لە داهاتوودا لەخزمەتی نەخۆشان و کەرتی تەندروستییدا سوود بگەیەنن.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و  راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکییەوە دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەو مامۆستا بەڕێزو ماندوو نەناسانە دەکەین، کە هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هەموو توانایەکیان خستۆتەگەڕ بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندروست بۆ خزمەتکردنی هەموو لایەک.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile