ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پشتگیری داوای مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات
لە پەیامێکیدا ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتهکنیکی سلێمانی کە تایبەت بەدۆخی دارایی و ئابووری زانکۆکان و بەتایبەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە، داوا دەکات بە زوترین کات حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری ئەم دۆخە بکات و فشارەکانی سەر بژێوی ژیانی خەڵک و بەتایبەتی مووچە خۆران رابگیرێت.
ئەنجومەنی زانکۆ دەڵێت، ناکرێت بە مشێوەیە لەململانێ سیاسیەکاندا بژێوی ژیانی خەڵک و مووچەخۆران بکرێتە ئامانج و ناوەندە زانستییەکان پەکبخرێن و قوتی خەڵک و زانستخوازان بخرێنە مەترسیەوە.
هەر لە پەیامەکەیدا ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی داوا لە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، ناوەندە زانستی و ئەکادیمیەکان ئاوڕی جدییان لێ بدرێتەوەو بەرەوپێشبخرێن و پشتیوانی توێژینەوە زانستییەکان بکرێت و پێداویستییە زانستی و خوێدنکارییەکان دابینبکرێت و ریفۆرمێکی جددی و بەپەلە لە خوێندنی باڵادا بکرێت.
لەکۆتایشدا دووبارە ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتهکنیکی سلێمانی پشتیوانی داوای رەوای فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکاران دەکات و دەڵێت، چەکی پێدانی دەرماڵەی خوێندکارانیش کە بڕەکەی زیاتر لە 400 ملیۆن دینارە، لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆمانەوە ئامادەکراوەو ئاراستەی بانکەکان دەکرێت بۆ خەرجکردنی.
هەر لە پەیامەکەیدا ئەنجومەنی زانکۆ دەشڵێت، لە هەوڵەکانمان بەردەوامدەبین بۆ گەیاندنی داوای مامۆستایان و فەرمانبەران و ههروهها بهنوسراوی ژماره 436ن له 2022/4/27 كه ئاراستهی وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستیمان كردووه جهختمان لهسهر ههموو داواكاری و پێداویستییه ههنوكییهكان كردۆتهوه.