خولی (3D printing) لە کۆلێجی ئەندازیاری بەڕێوەچوو
لەچوارچێوەی کارو چالاکییەکانی کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەئامانجی بەخشینی زانست و زانیاری نوێ, یەکشەممە 8-5-2022 لە کۆلێجی ئەندازیاری خولی (3D printing) بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێج رێکخرا.
خولەکە بەهاوبەشی لەگەڵ MTD group ئەنجام دەدرێت و وانەکانی خولەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.