جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەمووان پیرۆزبێت
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، بەناوی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی كوردستان دەکەین بەگشتی و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان بەتایبەتی، هەروەها پیرۆزبێت لە خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و سەرجەم مسوڵمانانی جیهان.
ئومێدەوارین رۆژوو و نزای هەموولایەك قبوڵ بێت و ئەم جەژنە ببێتە مایەی هاتنی خێر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتییەکان و هاندەری ئاشتەوایی و تەبایی بێت لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
دووبارە جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە موسڵمانان پیرۆزبێت و هەمیشە شاد و سەرفراز بن.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
ب.راگەیاندن و چالاکییەکان