زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامدانی چالاکی (2022.Univ.Expo) ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ شەممە 1-5-2022 بەچاودێری پرفیسۆر دکتۆر ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەهەوڵ و ماندوبوونی ڕاگر و مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێجی ئەندازیاری و کۆلێجی ئینفۆرماتیک, زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی چالاكی (2022.Univ.Expo) له ڕێگای كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری و کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکهوه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه تایبه‌ته به خستنەرووی تواناكانی خوێندكارانی به‌شه ئه‌ندازیارییه‌كان و کۆمپیتەرییەکان له سه‌رجه‌م زانكۆ گشتی و تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌بێ جیاوازی.
بەم بۆنەیەوە ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری پ.ی.د.عطاء شێخ کریم زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دەکات کە بەردەوام گرنگیداوە بەئەنجامدانی چالاکی زانستی و بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و خزمەتکردنی زیاتری خوێندکارانی زانکۆ.
بڕیارە ڕۆژی 12-6-2022 چالاکییەکە بەڕێوەبچێت, ئامانج لە ئەنجامدانی چالاکییەکەش هاندانێکە بۆ به‌بازاڕكردنی پرۆژه سه‌ركه‌وتووه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ خوێندكارانی بەشە ئه‌ندازیاری و کۆمپیتەرییەکان له ڕێگای ئاماده‌بوونی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت.
لێره‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م زانكۆكان و خوێندكارانی به‌شه ئه‌ندازیاری و کۆمپیتەرییەکانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌شداربن له چالاكی (2022.Univ.Expo) به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه له به‌شی (Terms of Submission) داندراوه, خوێندكارانی به‌شه ئه‌ندازیاری و کۆمپیتەرییەکان (به‌شێوه‌ی گرووپ یان كه‌سی) به‌پێی پسپۆری داواكراو ده‌توانن بیرۆكه و پوخته‌یه‌ك له پرۆژه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن له ڕێگای بەستەری (Registration) وه دواتر پرۆژه په‌سه‌ندكراوه‌كان كه پێشتر ئاگادار ده‌كرێنه‌وه ده‌چنه كێبڕكێوه له ڕۆژی ئه‌نجامدانی (2022.Univ.Expo) دا.