گفتوگۆی ماستەرنامەیەک لەپسپۆری کارگێڕی بەڕێوەچوو
لەدرێژەی کارو چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ڕۆژی 28-04-2022 لەهۆڵی سمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، بەئامادەبونی پرۆفسیۆر د.هێرش ڕەسوڵ ،یاریدەدەری راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی وهاوڕێ و خانەوادەكەی، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندكاری خوێندنی باڵا (رازاو رەشید صاڵح) بەناونیشانی (اثر ابعاد ادارة الموارد البشريةالخضراء في تعزيز سمعةالمنظمة المدركة/ دراسة استطلاعية لاراء عينة من القيادات الادارية في جامعات الحكومة في مدينة السليمانية) بەڕێوەچوو .
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێكهاتبوو لە:
1/پ.د.درمان سلێمان صادق . زانكۆی دهۆك . سەرۆكی لیژنە
2/پ.ی.د.جلال عەبدوڵا محمد .زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی . ئەندام
3/پ.ی .د.عوسمان كریم مەحمود. زانكۆی سلێمانی . ئەندام
4/ پ.ی.د.نیان كمال رشید. پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی .ئەندام و سەرپەرشتیار.
پاش گفتوگۆیەكی سێ كاتژمێری لەئاكامدا ماستەرنامەكە وەك خۆی وەرگیرا.