خوێندکاران ڕێز لە راگری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی دەگرن
خوێندکاران وەفا بۆ ماندووبوونەکانی راگری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی دووپات دەکەنەوە
رۆژی چوار شەممە (٢٠٢٢/٤/٢٧) خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رێزلێنانیان بەخشییە (پ.د.محمد بابەکر مینە) راگری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمەش لە پای ئەو هاوکاری و پشتیوانییە بەردەوامەی کە دەیبەخشێتە سەرجەم خوێندکاران بە بێ جیاوازی، هەمیشە پاڵپشتی خوێندکارانە بۆ هەر کارێکی زانستی کە خزمەت بە کۆلێجەکەو زانست بکات.
لە بەرامبەریشدا راگری ناوبراو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو پێزانینەی خوێندکاران و وەک هەمیشە بەڵێنی هەموو پشتیوانییەکی بۆ دووپات کردنەوەو ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ پێشخستنی رەوشی تەندروستی و زیاتر هاندانی خوێندکاران بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک و چالاکییەکی زانستی و پزشکی درێغی نەکات.