Back

نۆهه‌مین سیمپۆزیۆمی زانستی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

لەميانەی کاروچالاکييەکانيدا په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی ڕۆژی سێشەممە بەرواری 26 / 4 /2022 کاتژمێر ( 9:30 ) ی سەر لەبەيانی 9يەمين سيمپۆزیۆمی زانستی لە هۆڵی پەيمانگا سازکرد .
هەر لەوەرزی دووەمی خوێندنی ئەکاديمی بۆ ساڵی 2021 – 2022 ، لە پەيمانگای تەکنيکی سلێمانی و لە چوارچێوەی ڕێنماييەکانی دڵنيايی جۆری وزانستخوازی بەردەوام ،بەهاوکاری بەڕێوەبەرايەتی ڕاگەياندن و چالاكییه‌كان له‌ سەرۆکايەتی زانکۆی پۆليتەکنيکی سلێمانی و بە ئامادەبوونی ( پ .د. کاظم فرج عارف ) ڕاگری پەيمانگا و ياريدەدەری ڕاگر و مامۆستايان و ميوانان بەڕێوەچوو.
سەرەتای دەستپێکی سيمپۆزیۆمەکە بە ووتارێك له‌لایه‌ن (م.شەونم احمد عزيز) ڕێكخه‌ری چالاكییه‌كه‌و ووتارێك لەلايەن ڕاگری پەيمانگای ته‌كنیكی سلێمانییه‌وە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
دوابەدوای ئەوە دەستکرا بە پێشکەشکردنی ئەو بابەتانەی کە لەلايەن مامۆستايان ئاماده‌كرابوو، کە بەشێوەيەکی زانستيانە شڕۆڤەی به‌سه‌رکرا.
بابەتەکانی بەم شێوەيەی خوارەوە بوو :
1- م . شەونم احمد عزيز               .Background and History of H. pylori
2-د . فضل الدين نصرالدين
Clinical Manifestation Of Patient , Treatment and Medication .
3- د .سازان جمال غريب
Nutrition and Dietary Patterns Associated With H. pylori Infection .
4-م . عامر عبداللە حسن
*Laboratory Diagnositc Tests and Advanced Molecular Detection Technique
*Phytomedicine and Peptic Ulcer .
لەکۆتايدا بەگفتوگۆيەکی چڕ کۆتايی بەسيمپۆزیۆمەکە هات .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile