سیمینارێکی زانستی لە کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بەڕێوەچوو
له درێژهی كارو چالاكییه زانستییهكانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 27-4-2022 بەئامادەبوونی ڕاگر و مامۆستایانی کۆلێجی تهكنیكی ئینفۆرماتیك، سیمینارێکی زانستی بەناونیشانی (Introduction to Univ. Expo 2022) لەلایەن (د.زریان نجات رشید ) سەرۆکی بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر لە هۆڵی یەکی كۆلێج پێشکەشکرا .
لەسیمینارەکەدا باس لە ئامادەکاریەکان بۆ ڤیستیڤاڵی زانستی(Introduction to Univ. Expo 2022)هاوبەشی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری کرا، بەووردی تیشک خرایەسەر شێوازی بەشداریکردن و ئاست و جۆری ئەو پرۆژانەی بەشداری فیستیڤاڵەکە دەکەن .
لەدرێژەی سیمینارەکەدا باس لە گرنگی بەشداری خوێندکاران کرایەوە چونکە ڤیستیڤاڵەکە بۆ پرۆژەی خوێندکاران ئەنجام دەدرێت، پرۆژەکان لەلایەن لیژنەی پسپۆر و تایبەتمەندەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت ، بۆیە داواکرا مامۆستایان هاوکاربن ڕوونکردنەوەی زیاتر و هاوکاری زیاتری خوێندکاران بن بۆخۆئامادەکردن لەبەشداریکردن لەم فیستیڤاڵەدا.
بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم سیمینارە بۆ خوێندکارانی بەش و قۆناغەکانی تری کۆلێجهكه ئەنجام بدرێت.