لە ئێوارەخوانێکدا خوێندکارانی زانکۆ بەربانگیان کردەوە
بەچاودێری پ.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی, ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (2022/4/25) ، بەسوپاسێکی زۆرەوە ئێوارەخوانێک لەلایەن خێرخوازێکەوە بۆ (300) خوێندکاری بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچان پەیمانگای تەکنیکی دوکان ڕێکخرا.
سەرۆکایەتی زانکۆ و راگرایەتی پەیمانگا سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەو خێرخوازو کەسایەتییانە دەکەن کە ئەرکی ئێوارەخوانی خوێندکاران دەگرنە ئەستۆ و ئومێدەوارن نموونەیان زۆر بێت و سەرکەوتووبن.