وەفدێكى كۆمپانياى گازپرۆم سەردانى كۆلێجى ئەندازياری كرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 25-4-2022 بەچاودێری پ.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وەفدێکى کۆمپانیای گازپرۆم سەردانی کۆلێجی ئەندازیاریی کرد و لەلایەن (پ. ی. د. عطاء شێخ کریم) لە ڕاگرایەتی کۆلێج پێشوازییان لێکرا.
وەفدەکە پێکهاتبوون لە (لاوان محەمەد کاکەيی) بەڕەێوبەری بەشی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی گازپرۆم ( ئۆلگا بولاڤکینا ) بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان و خولی ڕاهێنان لە کۆمپانیای گازپرۆم.
وەفدەكە لەگەڵ ڕاگرى كۆلێج و خوێندکار (کارۆ هێمن صلاح الدین) نوێنەرى گشتى خوێندكارانى كۆلێجى ئەندازيارى كۆبووەوە بەمەبەستى دروستكردنى پەيوەندى و هەماهەنگى زياتر و سوود وەرگرتن لە زانيارييەكانى ھەردوولا, بەو مەبەستەش خولێكى مەشقى هاوينە بۆ خوێندكارانى قۆناغى سێى هەر پێنج بەشە ئەندازيارييەكەى كۆلێج دەكرێتەوە، كە پێشتر فۆرميان پڕكردووەتەوە و پێشكەشى كۆمپانياى ناوبراو كراوە.
وەفدى ناوبراو لە سەردانەكەى ئەمڕۆيدا چاوپێكەوتنى لەگەڵ ئەو خوێندكارانە كرد كە فۆرميان پێشكەشكردبوو و هەڵسەنگاندنى بۆ سى ڤييەكانی بەشی ئەندازیاری میکانیک ئەنجامدا.
شايانى باسە چاوپێكەوتن و هەڵسەنگاندنى سيڤييەكانى خوێندكاران تاكوو دوو ڕۆژى تر بۆ بەشەکانی تر بەردەوام دەبێت.