دوو سیمیناری زانستی بەڕێوەچوون
ڕۆژی دووشەممە (2022/4/25) لەدرێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام, پەیمانگای تەکنیکی دوکان بەهاوبەشی هۆبەی (زانستی/دڵنیایی جۆری) لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی, دووسیمناری زانستی بەناونیشانی:
١ـ ڕۆڵ و گرنگی داتاکان لە دەستەبەرکردن و بڕیاری دروستی پلانە ستراتیجییەکان.
٢ـ یاسا و ڕێسا گشتی و باوەکانی دروستکردنی پرسیار و فۆڕمەکانی ڕاپرسی.
ھەردوو سیمینارەکە لەلایەن م. یاریدەدەر عوسمان رەسول مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان پێشکەکران و گفتوگۆی پێویست لەسەر بابەتەکان کران.