سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بەرێوەچوو
لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان, سیمینارێکی زانستی لەلایەن مامۆستا عەلی بارام لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لەژێرناوی If I could but choose again, I would choose wisely: A psychoanalytic study of Mark Twain’s The Five Boons of life پێشکەشکرا.
ناوەڕۆکی سیمینارەکەی ئەمرۆ 2022/4/25 بریتیبوو لە خوێندنەوەیەکی سایکۆلۆجیانە بۆ چیرۆکی پێنج دیاریەکەی ژیان کە لەلایەن ( مارک توەین )ەوە نوسراوە, بیروڕاکانی دەروونناسی جیهانی سیگموند فرۆید لە سیمینارەکەدا خرایەڕوو کە دەڵێت هەموو هەڵسوکەوتێکی مرۆڤ لە نەستەوە سەرچاوە دەگرن, هەریەک لە سێ دەستەواژەی ( id و ego و superego ) بەتەواوی ڕوونکرانەوە.