خوانی بەربانگ بۆ خوێندکارانی زانکۆ رێکخرا
بەچاودێری پ.د.ئالان فەریدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پولیتەکنیکی سلێمانی, ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2022/4/24 لەلایەن خێرخوازێکەوە ئێوارەخوانێک بۆ (300) خوێندکاری بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان ڕێکخرا.
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و راگرایەتی پەیمانگا سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەو کەسایەتییە دەکەن کە ئەرکی ئەم ئێوارەخوانەی خوێندکارانی گرتەئەستۆ و ئومێدەوارن نموونەیان زۆر بێت و سەرکەوتووبن، هەروەها سوپاسی ئەو بەڕێزانەش دەکەن کە ئەرکیان کێشاو ماندووبوون لە سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی ئێوارەخوانەکەدا.