وۆرکشۆپی “یاسای کارو یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی” بەرێوەچوو
لەدرێژەی کارەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام, پەیمانگای تەکنیکی دوکان بەهاوبەشی هۆبەی (زانستی/دڵنیایی جۆری) لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 2022/4/24 وۆرکشۆپێکی لەسەر (یاسای کارو یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی) ئەنجامدا.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن (هۆشمەند عوسمان رەسوڵ) پشکنەر لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران پێشکەشکرا و گفتوگۆی پێویست لەسەربابەتەکان کرا کە ژمارەیەک لە مامۆستایان وفەرمانبەران وخوێندکاران ئامادەبوون.