كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و داواكارییه‌كانی خوێندكاران و كار‌و چالاكییه‌كانی زانكۆ كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی پرۆفیسۆر د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/4/2022 ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (9)ی ساڵی خوێندنی (2021-2022 )ی له هۆڵی بێكه‌س له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئه‌نجامدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ تیشكی خسته‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن به‌گشتی و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خوێندكاران و هه‌روه‌ها پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆ.
له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ری خوێندكاران و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دارایی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئاماده‌بوون، گفتوگۆكرا له‌سه‌ر رێنماییه كارگێڕی و داراییه‌كان و بارودۆخی دارایی زانكۆ و پێشنیاره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنیان، هەروەها داواكارییه‌كانی خوێندكاران و دانانی پلانی جێبه‌جێكردن و گوێگرتن له راپۆرتی كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆ ته‌وه‌ری دیكه‌ی گفتوگۆی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بوون، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه لەسەر گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی بۆ زانکۆمان و خەرجکردنەوەی داهاتی ناوخۆیی زانکۆمان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی پرۆسەی خوێندن و بەشەناوخۆییەکان له زانکۆمان.