پەیامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی له‌یادی 124 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی
پەیامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی له‌یادی 124 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی
رۆژنامەنوسانی خۆشەویست
خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه ئازا‌و ئازاده‌كان
له‌ساڵیادی تێپەڕبوونی (124) ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەمین رۆژنامەی کوردی بەناوی (کوردستان) پیرۆزبایی لەخۆمان و ڕۆژنامەنوسان و ھەموو خاوەن قەڵەمێکی ئازا و بەھەڵوێست دەکەین.
میدیا و ڕۆژنامه‌نوسان ئەرک و بەرپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سەرشانه، پێویستە میدیاکانی کوردستان بەھەموو بوارەکانەوە (بینراو،بیستراو،خوێنراو،ئەلیکترۆنی) به‌پێی پێویستی قۆناغه‌كان ڕۆڵی خۆیان له‌ھۆشیاری فکری و دەرخستنی ڕاستییەکان بگێڕن.
ئێمه له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌پێویستییه‌كی زۆرمان زانیووه كه گرنگی به‌بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری و پێگه‌یاندنی كادری ڕاگه‌یاندن بده‌ین، هه‌ربۆیه چه‌ندین ساڵه به‌شی ته‌كنیكی میدیامان له كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی و په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی كردۆته‌وه‌و چه‌ندین كادری پڕچه‌كمان به زانستی سه‌رده‌م پێگه‌یاندوه‌و ئێستا له دام و ده‌زگا جیاوازه‌كاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌م زانكۆی حكومی له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنیمان كرده‌وه‌و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌بیانوی قه‌یرانی داراییه‌وه په‌خشه‌كه‌ی وه‌ستێنرا، هه‌روه‌ها وه‌ك زانكۆ چه‌ندین ڕێككه‌وتننامه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه واژۆكردووه كه‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان گرنگیدانه به‌بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری.
دوباره ئه‌م یاده له‌سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران و شه‌یدایانی بواری ڕاگه‌یاندن پیرۆزده‌كه‌ین.
بەرێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
2022/4/21