بەڕێوەچوونی دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ
لە درێژەی کارەکانی لیـژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام بە هاوبەشی هۆبەی (زانستی/دڵنیایی جۆریی) لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ١٩/٤/٢٠٢٢، دوو سیمیناری زانستی بە شێوازی خوارەوە لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەرێوەچوو.
سەرەتا م.چنوور یوسف شوکور، مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو، باسێکی لەسەر ” التقاوی و اهمیتها ” پێشکەش کرد.
دواتر د.محمود کریم ئەحمەد، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی کارگێڕی ئەلکترۆنی بابەتێکی لەسەر ” ادارة المزارع ” بۆ بەشداربووان پێشکەشکرد.
جێگەی ئاماژەیە، ئەم سیمینارانە لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بە بەشداری مامۆستایان و فەرمانباران بەرێوەچوو.