وۆرکشۆپێکی هاوبەشی زانستی لەسەر تەکنۆلۆجی XR بۆ بینینەوە و پاراستنی ڕابردوومان بەڕێوەچوو
- Categories هەواڵ و چالاکی
- Date 2022-04-20
لەدرێژەی کارو چالاکییە زانستیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە ناونیشانی ” تەکنۆلۆجی ئێکس-ئاڕ بۆ بینینەوە و پاراستنی ڕابردوومان” سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی DCH ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تۆڕی نەهرەینی هاوبەشی لەگەڵ بەشی ئەندازیاری تەلارسازی و دیزاینی ناوخۆی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی- سلێمانی چالاکیەکی هاوبەشیان لە هۆڵی زانکۆی تیشک بەڕێوەبرد.
لە سەرەتادا دکتۆرە ڕۆژین کەمال دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری سەنتەری DCH و هاوبەڕێوەبەری توڕی نەهرەین ۆورک شۆپێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی “تەکنەلۆجیای VR و AR چۆن جیهان دەگۆڕن؟”
دواتریش دکتۆرە هۆزان لەتیف مامۆستا لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی سلێمانی بەناونیشانی “شێوازی فێربوونی هاوبەش بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای واقعی مەجازی ” ۆرک شۆپێکی پێشکەش کرد.
ناوبراوان بەوردی تیشکیان خستە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکانیان و لەکۆتایشدا وەڵامی پرسیاری مامۆستایان وخوێندکارانیان دایەوە.
لە بەشی کۆتایی چالاکییەکەدا، خوێندکاران و ستافی ئەکادیمی بەشی ئەندازیاری تەلاسازی و دیزاینی ناوخۆ لە زانکۆی ناوبراو، بەشێوەیەکی پراکتیکی پرۆژە ئەی ئار و ڤی ئارەکانی سەنتەری #DCH و تۆڕی نەهرەین و پرۆژەی ڤی ئاری “کەس گوێ ناگرێت “ی ڕێکخراوی یەزدایان تاقی کردەوە و سەرنج و ڕای خۆیان دەربڕی لەسەر بەکارهێنانەکانی ئەو تەکنەلۆجیایە بەمەبەستی فێرکاری لە بەشی تەلارسازی و دیزاینی ناوخۆ و سەردانکردنی مەجازی بینا و شوێنە مێژووییەکانی تەلارسازی .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile