Back

خولێکی نێرسینگ (پەرستیاری) بەڕێوەچوو

بەئامانجی زیاتر ئاشناکردنی خوێندکارانی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی و بەپراکتیزەکردنی وانە تیۆرییەکان کە دەیخوێنن،خولێکی نێرسینگ (پەرستیاری)بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ چوار شەممە ١٤ـ٤ــ٢٠٢٢ بەشی زانستی تاقیگەیی پزیشکی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکانی هەڵەبجەی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، خولێکی نێرسینگ (پەرستیاری) بۆ خوێندکارانی بەشەکە رێکخست. لەخولەکەدا خوێندکاران بە شێوەیەکی پراکتیکی فێری ئەو تەکنیکانە کران کە پێویستە خویندکارێکی کارامە لە ناوەندە تەندروستییەکاندا ئەنجامی بدات، لەلایەن گروپی نۆڵیج سەرپەرشتی کران. زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە هەمیشە پشتیوانی خوێندکاران دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە زاسنتییانە، تاوەکو زۆرترین سوودیان پێ بگەیەنرێت بۆ بازاڕی کارو ناوەندە تەندروستییەکان بە شێوەیەکی زانستی و پرۆفیشناڵانە. لای خۆشیانەوە خوێندکاران ئەم سیمینارە مەیدانیانەیان بە گرنگ زانی بۆ ئەوەی ئەو زانستەی دەیخوێنن بەپراکتیکیش جێبەجێی بکەن و زیاتر متمانە بەخۆیان پەیدا بکەن. شایەنی باسە وانەکان بە شێوەی تیۆری وپراکتیکی لەلایەن  م.ئاراس حمە سعید . کاک سعد مهدی و ماریا خان و نێچیرڤان امین وترانەوە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile