کاریگەرییە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی کۆچ لەسیمینارێکدا خرایەڕوو
لەدرێژەی سیمینارە زانستییەکاندا، ڕۆژی سێشەممە 2022/4/19 ئەنجامدانی سیمیناری زانستی لەپەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان لەلایەن (م.نەبەرد عبداللە شریف ) مامۆستا لەبەشی کارگێڕی کار بەناونیشانی (کاریگەرییە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی کۆچ).
لەسیمینارەکەدا کە ژمارەیەک لەمامۆستایان ئامادەیبوون بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو ، تیشکیان خستە سەر دیاردەی کۆچ یەکێکە لە دیاردە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان کە گرنگی و بایەخی زۆرێک لە ناوەندە سیاسی و دەزگا زانستی و ئەکادیمی یەکانە، هاوکات لێکۆڵینەوە لەم دیاردەیە فاکتەرێکی گرنگە لە پلاندانانی ئابووری و یارمەتیدەردەبێت بۆ خاوەن بڕیارەکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە سلبییە ئابووریەکانی ئەم دیاردەیە، وە عێراق لە دیارترینی ئەو وڵاتانەیە کە ڕوبەڕوی دیاردەی کۆچ بۆتەوە وە کاریگەری ئابووری و کۆمەڵایەتی زۆری بەجێ هێشتووە، سەرەڕای هەبوونی دەرامەتی جۆراوجۆر لە عێراق .
کۆتایی سیمینارەکە گفتوگۆیەکی زانستییانەبوو لەسەر بابەتەکە.