سیمینارێكی زانستی به‌ناونیشانی ڕوانگەیەکی ئابوریانە بۆ ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی به‌ڕێوه‌چوو
له‌درێژه‌ی سیمیناره زانستییه‌كانی مامۆستایانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ڕۆژی سێشه‌ممه 2022/4/19 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی په‌یمانگا سیمینارێكی زانستی لەپەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان لەلایەن ( م.بورھان علی محمد ) مامۆستا لەبەشی ژمێریاری به‌ناونیشانی (ڕوانگەیەکی ئابووریانە بۆ ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی) به‌ڕێوه‌چوو.
كورته‌ی بابه‌ته‌كه بریتی‌بوو له‌وه‌ی جیهان بەگشتی هەنگاوێکی باشی بڕیووە ، بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، ئەم هەنگاوەش بەهۆی کۆمەڵێک فاکتەر هانای بۆبراوە وەک ( پاراستنی ژینگە ، کەمکردنەوەی تێچوون لەماوەی درێژ ، كه‌می سه‌ته‌مه‌نی و بەرزی نرخەکەی ، سەلیقەی بەکاربەر …هتد ).
هەندێک ڕێگریش لە ئێستادا ڕووبەڕووی ئەم هەنگاوە دەبێتەوە وەک ( بەرزی نرخ ئۆتۆمبێلی کارەبایی ، گرانی نرخی باتری ئۆتۆمبێلەکە ….هتد ).
بەپێی توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا کراوە داهاتێکی باش بۆ تاک و زیادکردنی بودجەی گشتی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ئەگەر ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی جێگەی ئۆتۆمۆبێلی سوتەمەنی بگرێتەوە.