خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توانیان پلەی یەکەم و دووەمی پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن
ئەمڕۆ سێشەمە، 19 ی نیسانی 2022 خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و بەشی نێتوێرکینگی کۆلێژی ئینفۆرماتیک، لە پرۆگرامی کارسازی نیودەوڵەتیدا کە چوار مانگی خایاند، توانیان پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می پرۆگرامه‌كه به‌ده‌ست بهێنن.
ئەم چالاکییە زانستییە لەلایەن رێکخراوی five one la و بە پاڵپشتی رێکخراوی GIZ ی ئەڵمانییەوە ئەنجامدرا ، کە (13) پرۆژە تیایدا بەشداربوون، بە درێژایى چوار مانگ چەندین وۆرکشۆپ وخولی چڕ، لە زانکۆکانی پۆلیتەکنیکى سلێمانى، زانکۆی کۆمار، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و زانکۆى جیهان بەڕێوەچوو .
بەئامادەبوونی پ.ی.د.حەکیم عوسمان راگری کۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی و پ.ی.د.کاروان عەلی سەرۆکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەری و م.تەحسین عەلی محمد سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای داتابەیس لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و نوێنەری ڕێکخراوی GIZ ئەڵمانی لە عێراق ،خوێندکارانی بەشی تەکنەلۆجیای داتابەیس و بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر و خوێندکارانی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە پرۆگرامێکی نیودەوڵەتیدا توانیان پلەى یەکەم و دووەم بەدەستبهێنن. لەم پرۆگرامەدا بە دوو قۆناغ خوێندکاران هەڵبژێردران، لە قۆناغی یەکەمدا بیرۆکە سەرکەوتووەکان هەڵبژێردران و پاشان بۆ ماوەی ٤ مانگ ڕاهێنان بە خوێندکارەکان کراوە لەسەر چۆنێتی ئەنجامدان و دامەزراندنی کار‌و بزنسی تایبه‌ت به‌خۆیان.
لەکۆتایی پێشبڕکێکەدا پرۆژەی هەرسێ خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لەبەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر (ژیار کمال ، محمد عزیز، لاڤین ئاریان) توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت ببێتە براوەی پێشبڕکێکە ،هەروەها پرۆژەی خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی بەشی بازاڕگەری (شانیار عمر ، ئارێز جمال ) توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.
به‌ناوی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له هه‌ردوو كۆلێجی ناوبراو‌و مامۆستایان و خوێندكارانی به‌شدارو خوێندكارانی سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتێكیتر بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ده‌خوازین هه‌نگاوی گه‌وره‌ترو ده‌ستكه‌وتی باشتر چاوه‌ڕێی خوێندكارانی خوشه‌ویستی زانكۆمان بكات، وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ هه‌موو پشتیوانی و پشتگیرییه‌ك له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین ببێته به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و په‌ره‌پێدانی توانای خوێندكارانمان.
،