بەشی نەوت و ووزە وۆرکشۆپێکی ڕێكخست
بەئامانجی بەخشینی زانست و زانیاری نوێ و گفتوگۆ لهسهر بابهته ههستیارو گرنگهكانی ڕۆژ،ئەمڕۆ سێشەمە 19 ی نیسانی 2022 لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تهكنیكییهکانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی، کۆلێجی تهكنیكی ئەندازیاری / بەشی نەوت و ووزە ، وۆركشۆپێكی بەناونیشانی (petroleum industry Futuer Trends) بۆ مامۆستایان و خوێندکاران رێکخست.
وۆرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی (پ.ی.د.عطاء شێخ کریم)ڕاگری کۆلێجی تهكنیكی ئهندازیاری و ژمارەیەک لە مامۆستایان و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری نەوت و ووزەو خوێندكاران بەڕێوەچوو.
چەند بابەتێک لە وۆرکشۆپەکە پێشکەشکران بهم شێوهیه:
١- د.نبیل عادل طیب لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بابەتێکی بەناونیشانی (petroleum Marketing and Reserves Effects on International Geopolitical Conflicts) پێشکەشکرد.
٢-د.علی کمال دەروێش لە زانکۆی کۆیە بابەتێکی بەناونیشانی Drilling Operation Supervision پێشکەشکرد.
٣-م.هەوار انور ابراهیم لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بابەتێکی بەناونیشانی Unconventional Oil and Gas Resources پێشکەشکرد.
لە كۆتاييدا پێشكەشكارانى وۆركشۆپەكە وەڵامى پرسيارە جدييەكانى ئامادەبووانيان دايەوە و بە گفتوگۆيەكى زاستى و پڕ زانيارى وۆركشۆپەكە كۆتايى پێهات.