Back

پانێڵی” خۆڵبارین و لێکەوتە و چارەسەر ” لەپارێزگای هەڵەبجە به‌ڕێوه‌چوو

بومه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆیه‌كی زانستیانه‌ له‌سه‌ر خۆڵبارین و دیاریكردنی لێكه‌وته‌كانی و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ ، كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ پانێڵێكی ڕێكخست.
كاتژمێر ١١ ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١٩ی نیسانی٢٠٢٢ له‌هۆڵی د.مستفا زەڵمی و به‌ئاماده‌بوونی پ.ی .د.کارزان عبدالله محمد ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و یاریدەدەری ڕاگرو سەرۆک بەش و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌مامۆستایان و خویندکارانی کۆلێجی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌زگا حزبی و حكومی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەیی و فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە پانێڵی ( خۆڵبارین و لێکەوتە و چارەسەر) لەپارێزگای هەڵەبجە سازكرد.
سه‌ره‌تا ئاماده‌بووان خوله‌كێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی كوردستان به‌بێ ده‌نگی وه‌ستان، پاشان له‌لایه‌ن پ.ی .د.کارزان عبدالله محمد ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ووته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی میوانانی پانێڵە زانستییه‌كه‌ی كردو ده‌ستخۆشی له‌ مامۆستایان و فەرمانبەرانی كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ كرد بۆ ڕێكخستنی چالاكییه‌كه‌، له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا دوپاتیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌موولایه‌ك پێویسته‌ به‌پێی توانا هاوكارو پشتیوانی بوژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بین.
دواتر لەلایەن سەرهەنگ عبدالرحمن بەڕیوبەری ژینگەی هەڵەبجە ووتەیەک پێشکەش بەئامادەبوان كراو سەرنجی خۆی خستە سەرکارەکانی بەڕیوبەرایەتیەکەیان لەروی ڕۆڵ و کارنامەی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە” .
پاشان به‌رنامه‌ی پانێڵەکە ده‌ستیپێكرد به‌م شێوه‌یه‌ :
“ڕۆڵ و کارنامەی فەرمانگەی ژینگەی هەڵبجە”ناونیشانی بابه‌تێك بوو کە سەرهەنگ عبدالرحمن محمد پێشكه‌شیكرد.
” خۆڵبارین و لیکەوتەژینگەییەکان ــ بارودۆخی ئێستاوداهاتوو”ناونیشانی بابه‌تێك بوو کە دکتۆر باسط برهان کریم پێشكه‌شیكرد.
” خۆلبارین و کاریگەریەکانی لەسەر بەرهەمەکشتوکاڵیەکان “ناونیشانی بابه‌تێك بوو کە دکتۆرە سحرحسێن ڕشید پێشكه‌شیكرد.
” خۆلبارین و تەندروستی مرۆڤ “ناونیشانی بابه‌تێك بوو کە دکتۆر عثمان عبدالرحمن محمد پێشكه‌شیكرد.
بڕیارو ڕاسپارده‌كانی پانێڵه‌ زانستییه‌كه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی /كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته‌ پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی/فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە پێشكه‌ش به‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بۆ سوود لێ وه‌رگرتنی.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile