نزیکەی 1000 خوێندکاری زانکۆ لە ئێوارەخوانێکدا بەربانگیان کردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٤/١٨ لە کافتریای کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و لەسەر ئەرکی سەرمایەدار و کەسایەتیەکی شاری سلێمانی، خواردنی ئێوارە بۆ نزیکەی 1000 خوێندکاری کوڕو کچی نیشتەجێی بەشە ناوخۆییەکانی کۆلێجە جیاوازەکانی زانکۆ رێکخرا.
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەو کەسایەتییەی شاری سلێمانی دەکات کە ئەرکی ئەم ئێوارەخوانەی خوێندکارانیان گرتەئەستۆ و ئومێدەوارە نموونەیان زۆر بێت و سەرکەوتووبن، هەروەها سوپاسی ئەو بەڕێزانەش دەکات کە ئەرکیان کێشاو ماندووبوون لە سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی ئێوارەخوانەکەدا.