دابەشکردنی ١٧٥ سەبەتەی خۆراک بەسەر خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکاندا
لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی کۆلێجی ئەندازیاری و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدا و لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ١٧٥ پاکێجی خۆراک بەسەر خوێندکارانی هەردوو بەشەناوخۆییەکانی کچان و کوڕانی کەمپسی کۆلێجەکانی چوارچرادا دابەشکرا.
سەرۆکایەتی زانکۆ و ڕاگرایەتی کۆلێجی ئەندازیاری سوپاس و دەستخۆشی لەو خێرخوازو لایەنانە دەکەن کە ئەو خۆراک و پێداویستییان بۆ خوێندکاران دابینکردو لەم مانگە پیرۆزەدا لە خەمی خوێندکاراندان.