وۆرکشۆپی ناساندنی (Univ Expo2022) بەڕێوەچوو
بەئامانجی خۆئامادەکردن بۆ ئیڤێنتی expo2022 و بەمەبەستی هاندانی سەرجەم مامۆستایانی کۆلێجەکەمان بۆ بەشداریکردنی کارا لە ئیڤەنتەکەدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٨-٤-٢٠٢٢ لە هۆڵی سیمیناری کەمپس کۆلێجەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرکشۆپێک بەناونیشانی ناساندنی (Univ Expo2022) لەلایەن پ.ی.د.عطاء شێخ کریم ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی کۆلێج بەڕێوەچوو.
لەوبارەیەوە ڕاگری کۆلێج ئاماژەی بەوەکرد کە ئامانجیان لە ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکە ئەوەیە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ زیاتر ئاشنابن بەشێوازی بەشداریکردن و ئەنجامدانی چالاکی Expo2022 تابتوانین بەئاستێکی زۆربەرز ئیڤێنتەکە بەڕێوەببەین و باشترین پرۆژەی خوێندکاران لە سەرجەم زانکۆکانی کوردستانەوە لە ئیڤێنتەکەدا نمایش بکەین.
لە وۆرکشۆپەکەدا ئاودێر محمد احمد مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن بابەتێکی بەناونیشانی (مەرجەکان و چۆنیەتی وەرگرتنی پرۆژەکان ) پێشکەشکرد.
لە كۆتاييدا پێشكەشكارانی وۆركشۆپەكە وەڵامى بەشێكى زۆر لە پرسيارە جدييەكانى ئامادەبووانيان دايەوە و بە گفتوگۆيەكى کراوە وۆركشۆپەكە كۆتايىهات.