Back

کەمپینی (هیوا بۆ هیوا) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی راگەیەندرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 18-4-2022 لە کۆلێجی تەکنیکی كارگێڕی بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌هاوكاری كۆلێجی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری, کەمپینی (هیوا بۆ هیوا) لەلایەن خوێندکارانی کۆلێجەکانی کەمپسی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی راگەیەندرا. کەمپینەکە بریتییە لە دانانی چەند سندوقێکی هاوکاری لەهەر چوار کۆلێجەکەی کەمپسی چوارچرا و سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ئامانجی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ منداڵانی توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا. لەوبارەیەوە خوێندکاران ڕایانگەیاند: “لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە بەرامبەر منداڵانی توشبووی شێرپەنجە ئەم کارە دەکەین و ئامانجمانە پێش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز جەژنانەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بگەیەنین بەمنداڵانی توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا.“ کەمپینەکە ماوەی دە ڕۆژ دەخایەنێت و لە 18-4-2022 بۆ 28-4-2022 بەردەوام دەبێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile